پسپۆڕانی خۆراک ڕوونیانکردووەتەوە، هەندێک خواردنەوەی دیاریکراو ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە دابەزاندنی کێشدا و سوودی گەورەی تەندروستییان هەیە.
ئاو
لۆرین مانکیێر پسپۆڕی بواری خۆراک ڕایگەیاندووە، سەرباری ئەوەی ئاو خاڵییە لە کالۆری و شەکر و سۆدیۆم، ناهێڵیت جەستە وشک بێت و یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات، بە مەرجێک هیچ پێکهاتەیەکی دیکەی تێکەڵاو نەکرێت.
بۆیە پێویستە ڕۆژانە نزیکەی 9 پەرداخ ئاو بخورێتەوە.
چای سەوز
پسپۆڕان چای سەوز بە خواردنەوەیەکی بەسوود دادەنێن بۆ لەدەستدانی کێش، چونکە ڕێژەیەکی بەرزی دژەئۆکسانی تێدایە.
لیزا یۆنگ پسپۆڕی بواری خۆراک پێشنیازی خواردنەوەی جۆری “ماچا”ی چای سەوز دەکات، چونکە ڕێژەی دژەئۆکسانەکانی بەرزە و نمونەییە بۆ لەدەستدانی کێش.
کەفیر
کەفیر خواردنەوەیەکی شیرەمەنیی تەخمیرکراوە و چەندین جۆر پرۆبۆتیکی تێدایە بۆ پشتگیریی تەندروستیی هەناو، هەروەها یارمەتیی دابەزاندنی کێش دەدات، چونکە ڕۆڵیکی گرنگ دەبینێت لە پەرگریکردن دژ بە ئەنسۆلین و دروستکردنی چەوری.
هەروەها ترشەڵۆکی (CLA)ی تێدایە، کە پێکهاتەیەکە یارمەتیی کەمکردنەوەی چەورییە هەڵگیراوەکانی جەستە دەکات و دەبێتە هۆی دابەزینی کێش.
شەربەتی سرووشتی و گیراوەی پرۆتین
شەربەتە سرووشتییەکان و گیراوەکانی پرۆتین چەندین پێکهاتەی خۆراکیی گرنگیان تێدایە کە هەستکردن بە تێری زیاد دەکەن و وادەکەن بە درێژایی ڕۆژەکە حەزی خواردنت نەبێت.
قاوەی ڕەش
قاوەی ڕەش کافین دەداتە جەستە و دژەئۆکسانیشی تێدایە و دەکرێت یارمەتیی جەستەت بدات لە سووتاندنی کالۆریدا، بۆیە خواردنەوەی قاوە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا، بە مەرجێک شەکر و پێکهاتەی تری تێنەکرێت.