بابل.. منداڵێک بە دوو ددانی شیرییەوە لەدایکبوو

لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە پارێزگای بابلی عێراق منداڵێک بە دوو ددانی شیرییەوە لەدایکبوو.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، “لە نەخۆشخانەی شوملی لە پارێزگای بابل لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە منداڵێک لەدایکبووە کە دوو ددانی شیری هەیە و تەندروستیشی باشە”.

لە حاڵەتی ئاساییدا منداڵ لە تەمەنی 6-12 مانگی ددانی شیری دەڕوێت، هەندێک منداڵیش لەدوای تەمەنی یەک ساڵی ددانی دەستدەکات بە رووان.

لەدایکبوونی منداڵ بە ددانی شیرییەوە حاڵەتێکی دەگمەنەوە و لە هەر دوو هەزار منداڵێک یەک منداڵ بەم حاڵەتەوە لەدایکدەبێت.

لەدایکبوونی منداڵ بە ددانی شیرییەوە چەندین کێشەی تەندروستی بۆ دروست دەکات وەک برینداربوونی زمانی و زیانپێکەوتنی لەکاتی کەوتنیدا.

 

 

بابەتی پێشتر

داهاتی 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم دیارنییە

بابەتی دواتر

کەشناسی کۆی بڕی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share