پەروەردە تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دواخست

وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی دواخستووە بۆ دوای جەژنی ڕەمەزان و ساڵنامەی خوێندنیش هەموار دەکاتەوە.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دەرفەتی زیاتریان بۆ خوێندن هەبێت، تاقیکرنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ دوای جەژنی ڕەمەزان دوادەخرێت.

ئاشکراشیکردووە، کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان هەمواری نوێی ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە دوو كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ تێیدا هاتووە، كەمێك…
Total
0
Share