ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی بینینی مانگ بڕیار لەبارەی جەژن دەدات

ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ چاودێریی مانگ دەکات و بڕیار لەبارەی جەژن دەدات.

لیژنەکە وەک نەریتی ساڵانە، لە گڵە زەردەی سنووری سلێمانییەوە چاودێریی مانگ دەکات و ئەگەر توانیان مانگ ببینین سبەینێ یەکشەممە وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەکەن، ئەگەریش مانگ نەبینرا، رۆژی دووشەممە 31ی ئازار، لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.

جەژنی رەەمەزان، جەژنی مسوڵمانانە کە دوای مانگێک بەڕۆژووبوون و خۆگرتن لە خواردن و خواردنەوە سێ رۆژی جەژن بە خواردنی تایبەت و شیرینی و خواردنەوەکان بەسەردەبەن، لەو جەژنەدا مسوڵمانان سەردانی یەکدی دەکەن و گەردن ئازادی لە یەکتر دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵەبانی: ھەر جووڵەیەکی سیاسی و ئیداری كە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی خەڵک هەبێت یەکێتی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان…
Total
0
Share