بەرهەم ساڵح داوایەكی مەسعود بارزانی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمارەوە ڕەتكردەوە

ڕۆژنامەی “ئەلعەرەب”ی لەندەنی دەڵێت، مەسعود بارزانی داوای لە د. بەرهەم ساڵح كردووە لە ڕكابەریی پۆستی سەرۆك كۆمار بكشێتەوە و ئەویش ڕێبەر ئەحمەد دەكشێنێتەوە.

لە ڕاپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژنامەی “ئەلعەرەب”ی لەندەنی ئاشكرایكردووە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوای لە د. بەرهەم ساڵح كردووە لە ڕكابەریی پۆستی سەرۆك كۆمار بكشێتەوە و لە بەرامبەردا پارتی ڕێبەر ئەحمەد دەكشێنێتەوە.

ڕۆژنامەكە دەڵێت، “سەرۆك بەرهەم ساڵح بە تەواوەتیی ئەو پرسەی ڕەتكردووەتەوە و جەختیكردووەتەوە، قۆناغی مەحسوبییەت و تەوافوق كۆتاییهاتووە و پێویستە بارزانی بزانێت عێراق چووەتە قۆناغێكی نوێوە و پێویستی بە گۆڕانكاریی ڕیشەییە، بە پێچەوانەوە سەرهەڵدانەوەی ڕاپەڕین لە عێراق ئەگەرێكی چاوەڕوانكراوە.

“ئەلعەرەب” شكستهێنانی دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بە “دۆڕانی دەبڵ”ی هاوپەیمانیی سێقۆڵی ناودەبات و ڕایگەیاندووە، هاوپەیمانیی سێقۆڵی لە دانیشتنەكەی دوێنێ چوارشەممەدا دووچاری دۆڕانێكی دووهێندە بووەوە، چونكە تەنها 152 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكە بوون و بەوەش 50 پەرلەمانتار لە هاوپەیمانێتییەكە كشانەوە لە كاتێكدا لە دانیشتنی شەممەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەراندا ژمارەی پەرلەمانتارەكانیان 202 ئەندام بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد ئەلیەوم: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دادی عێراق: دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە

وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share