هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی دەیان ئاژەڵ بەهۆیەوە مردارببوونەوە ئاشکراکرا

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی پشت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە دەیان ئاژەڵ مردارببوونەوە.

سائیر جبوری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوەکانیان لە دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی مرداربوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە مەڕوماڵات لە بەغدا و پارێزگاکانی عێراق، هەروەها لێپرسینەوە لەگەڵ بەخێوکەرانی ئاژەڵ، ئەوە روونبووەوە کە هاوردەکردنی ئاژەڵی ناتەندروست لە چەند مانگی رابردوودا، هۆکاری سەرەکیی ئەو حاڵەتە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتی کشتوکاڵ بەرپرسیارێتیی راستەوخۆی ئەم کێشەیەی لەئەستۆیە، بەوپێیەی ئەو وەزارەتە و بەشی ڤێتێرنەری، دەبێت پشکنینی تەواوی ئەو ئاژەڵانە بکەن کە دێنە ناو عێراقەوە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی کشتوکاڵ دەشڵێت، “لە ماوەی رابردوودا چەندین ئاژەڵ بە هەڕەمەکی و بەبێ ئەوەی پشکنینیان بۆبکرێت هاوردەی عێراق کراون، هەر ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و دەرئەنجامی نەرێنیی لێکەوتەوە”.

سائیر جبوری جەختی لەوەش کردەوە، “لیژنە تایبەتمەندەکان بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ لێپێچینەوە لە لایەنە کەمتەرخەمەکان، هاوکات نوسینگەی سەرۆک وەزیرانیش، لێکۆڵینەوە لەمبارەیەوە دەکات”.

هەفتەی رابردوو، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ڤایرۆسێکی “کوشندە” لەناو گامێش و مانگاکانی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە و تائێستا ژمارەیەکی زۆریان لێ مرداربوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ عەمار حەکیم: پێویستە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو جێی رەزامەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.…
Total
0
Share