وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: لە پڕۆژەیاسای بوجەدا باجی سەر کارتی مۆبایل دانەنراوە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە، لە پڕۆژەیادسای بودجەدا هیچ ماددەیەکی پەیوەندیدار بە زیادکردنی باجی سەر کارتی مۆبایل هەبێت.

هیام ناسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاندووە، “ئەو پڕۆژەیاسایەی بودجە کە حکومەت رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووە، هیچ ماددەیەکی پەیوەست بە زیادکردنی باجی سەر کارتی مۆبایل تێدا نییە”.

جەختیشیکردووەتەوە، حکومەت پابەند دەبێت بە بڕیارەکەی پێشووی سەبارەت بە هەڵگرتنی باجی سەر کارتی مۆبایل.

پێشتر کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكان و گواستنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر بە هەوڵی لیژنەکەیان و بە بڕیاری وەزارەتی پەیوەندییەكان توانرا باجی 20%ی سەر کارتی باڵانسی مۆبایل لاببرێت، بەڵام جارێكی دیكە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیدا ئەو باجە دانراوەتەوە.

بەپێی پرۆژەكە باجی سەر كارتی مۆبایل بە رێژەی 10% دانراوە، وەك ئەوەی یاروەیس ئاماژەی پێدا و وتی، “لە بەرژەوەندیی خەڵکی کەمدرامەت نییە”.

بابەتی پێشتر

لە 24 كاتژمێری رابردوودا 47 ملیم باران لە سلێمانی باریووە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی چا-یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share