فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای حەدیسەوە کراوە

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو کە کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگاری ئەنبار لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە کراوە لە سنووری قەزای حەدیسەوە.

لەسەر هێرشەکە، فەرمادەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، لەکاتێکدا ئێمە پابەندبوونمان بە سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دووپاتدەکەینەوە، لەلایەکی دیکەشەوە، ئەم هێرشە یان پێشێلکارییەش رەتدەکەینەوە و قبوڵنەکراوە.

دەشڵێت، “هەموو ئەو کار و کاردانەوە بێباکانە رەتدەکەینەوە کە بنکەکانی عێراق و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکان و شوێنی راوێژکارانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەنە ئامانج و هەر شتێک کە گرژی لە ناوچەکەدا دروست بکات، عێراق بکێشێتە ناو دۆخ و کاردانەوەی مەترسیدارەوە، یان زیان بە بەرژەوەندییە جۆراوجۆرەکانی دەوڵەت بگەیەنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەغداد نەوت هەناردەبكات دەبێت بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ هەرێم بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەغداد سووربێت لەسەر ئەوەی هەرێمی كوردستان لە رێگای سۆمۆوە نەوتەكەی هەناردەبكرێت ئەوا…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق: داهاتی نانەوتی هاوشێوەی نەوت یەکلاییبکرێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکات، داهاتی نانەوتی…
Total
0
Share