شانۆیی”دوا ڕۆژەکانی بابلۆ” ڕادەگیرێت

بەرهەمهێنەری نمایشی شانۆیی ”دوا ڕۆژەکانی بابلۆ” ڕایدەگەیەنێت، دوای زیاتر لە 30 ڕۆژ نمایشی شانۆییەكەیان ڕادەگرن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا سۆ مارکێتینگ بەرهەمهێنەری نمایشی شانۆیی ”دوا ڕۆژەکانی بابلۆ” ئاماژەی بەوەكردووە، “یەکەمجار بوو هەموان خەڵک، ڕۆشنبیر، هونەرمەند، منداڵ، گەنج و پیر سەرەڕای جیاوازییەکانیان، بە یەک دەنگ بە خەڵک بڵێن ‘بچن ئەو نمایشە شانۆییە ببینن و بۆ زیاتر لە 30 ڕۆژ نمایشێکی شانۆیی بەردەوامی پێبدەین”.

دەشڵێن، نەتانهێشت دەمانویست زۆر بەربەستی هونەری و جەماوەری بشکێنین و ببینە نموونەیەکی مێژوویی بۆ ئەم شار و وڵاتە”.

كرووپەكە باسیان لەوەكردووە، “بەرپرسەکانی ئەم شارە، ئەوانەی ناویان نا پایتەختی ڕۆشنبیری سوپرایزەکەیان بۆ کردین و تووشی شۆکیان کردین”.

بۆیە ئەو گروپە داوای لێبوردن لە بینەرانی دەكات.

هەروەها جەختیانكردووەتەوە، ئەوان ناوەستن لە شوێنی تر و بە شێوازی تر، بەردەوام دەبن و ”دوا ڕۆژەکانی بابلۆ” دەکەنە مێژووی شارەكە.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا تووشبوون بە شەكرە زیاددەكات

بابەتی دواتر

دوای ئەبرامۆڤیچ نۆرەی شێخ مەنسورە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەڵكی ژاپۆن گڕە بردوونی

پلەكانی گەرما لە ژاپۆن بەرزبوونەتەوە و دەیان كەس گڕە بردوونی و براونەتە نەخۆشخانە. دەستەی كەشناسیی ژاپۆن ڕایگەیاند، پلەكانی…
Total
0
Share