دوبەی تاكسیی بێشۆفێری خستەكار

میرنشینی دوبەی، تاكسیی بێشۆفێری بە فەرمی خستەكار.

دەستەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی دوبەی ڕایگەیاند، تاكسیی بێشۆفێری بە فەرمی خستەكار و ڕێككەوتنی لەگەڵ كۆمپانیای كروزی ئەمریكیدا كردووە بۆ خستنەكاری دوو ئۆتۆمبێلی خوودكاری جۆری شۆڤیرلێت بۆڵت.

ئەو دوو ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە دوبەی خرانەكار، وەك تاكسی كاردەكەن و حكومەتی میرنشینەكەی ئیمارات پلانی هەیە تا ساڵی 2030، ڕێژەی 25%ی خزمەتگوزاریی تاكسی بكات بە سیستمی زیرەك و گواستنەوە بە ئۆتۆمبێلی بێشۆفێر بكرێت.

ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی ئیمارات ڕایانگەیاندبوو، دەبنە دووەم وڵاتی جیهان دوای ئەمریكا كە تاكسیی بێشۆفێر بخەنەكار و لە ماوەی ڕابردوودا خزمەتگوزارییەكە بە شێوەی ئەزموونی كاراكرا، دواتر كۆمپانیای كروز و حكومەتی دوبەی سەركەوتنی تاقیكردنەوەكەیان ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەیمس وێب تۆماریکردووە ..ناسا دوورترین وێنەی تۆمارکراوی گەردوون بڵاودەکاتەوە

سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئاشکرایکرد، لە مانگی تەمموزدا دوورترین وێنەی تۆمارکراوی گەردوون بڵاودەکەنەوە، وێنەکە لەلایەن تێلسکۆپی…
Total
0
Share