ڕێبەر ئەحمەد: هیچمان نییە بیشارینەوە و ئێرانیش با بفەرمووێت

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دڵخۆشە بە سەردانی لیژنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ شوێنی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران، دەڵێت، “هیچمان نییە بیشارینەوە”.

دوای ئەوەی لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی شوێنی بۆردوومانەكەی هەولێری كرد، كە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدرا، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ لیژنە عێراقییەكە، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم خۆشحاڵیی هەرێمی كوردستانی بە سەردانی لیژنەكە دەربڕی و بە “پاڵپشتییەكی گەورە” وەسفیكرد.

وەزیری ناوخۆی هەرێم دووپاتیشیكردەوە، چاوەڕێی كار و ئەنجامی لیژنەكە دەكەن، دەرگای هەرێمیش بەڕووی هەر لیژنەیەكدا كراوەیە و “هەرێمی كوردستان هیچی نییە بیشارێتەوە”.

ئاشكراشیكرد، بە فەرمی داوایان لە ئێران كردووە خۆیان بێن و لێكۆڵینەوە لەو شوێنە بكەن كە بۆردوومانیان كردووە، ” ئێرانیش با بفەرمووێت”، دووپاتیكردەوە، “شوێنەكە مەدەنییە و ئەو دەنگۆیانەی باسدەكرێن، ڕاست نین”.

لای خۆیەوە حاكم زاملی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی لیژنەكە دووپاتیكردەوە، “لیژنەكە بۆ وێنەگرتن نەهاتووە و ئەنجامی لێدەكەوێتەوە”.

ئاسایشی عێراقیشی بە “ئاسایشێكی هاوبەش” ناوبرد و وتی، “ناكرێت بەشبەشی بكەین”.

بابەتی پێشتر

تای خوێنبەربوون لە عێراق سەریهەڵدا و چەند كەسێك مردوون

بابەتی دواتر

ئێران "فەرماندەیی پاسەوانی شۆڕشگێڕی ئەتۆمی"ی دامەزراند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share