لە هەولێر كەسێك دەستگیركرا كە 400 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕی دزی بوو

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كەسێكیان دەستگیركردووە كە دوو مانگ لەمەوبەر 400 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕی لە ماڵێك دزی بوو و دەشڵێت، “تۆمەتبارەكە بە بڕی 150 هەزار دۆلار شووقەیەكی لە دەرەوەی وڵات كڕیوە و بەشێكیش لە پارەكەی خەرجكردووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ئەو كەسەیان دەستگیركردووە كە دوومانگ لەمەوبەر لە ماڵێك لە شاری هەولێر 400 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕی دزی بوو.

ڕاشیگەیاند، بەر لە دوو مانگ تاوانێكی دزیكردن لە سنووری شاری هەولێر ڕوویدا و بەردەوام بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو تاوانە كرا كە تۆمەتبارەكە چووەتە دەرەوەی وڵات، بەڵام دوای گەڕانەوەی بۆ شاری هەولێر لە لایەن پۆلیسی شارەكەوە دەستگیركراوە و لە لێكۆڵینەوەكانیشدا “دان بەوەدا دەنێت كە نزیكەی 400 هەزار دۆلاری ئەمریكی واتا 40 دەفتەری دزیوە لە ماڵێك بە بڕێك لە پارەكە شووقەیەكی بە بەهای 150 هەزار دۆلاری ئەمریكی لە دەرەوەی وڵات پێكڕیوە و و بڕێكی پارەكەشی خەرجكردووە و لە كاتی دەستگیركردنەكەشیدا دەستبەسەر 49 هەزار دۆلاردا گیراوە”.

هۆگر عەزیز ئاشكرایكرد، ” لە ئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندە و ڕێكاری یاسایی لە بەرامبەری دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. دوو كەس بە فیشەك برینداربوون

بابەتی دواتر

37 پەرلەمانتار داوادەكەن تەواونەكردنی ڕێگەی كەلار-سلێمانی بخرێتەبەرنامەی كاری پەرلەمانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابینناكه‌ن. كۆمپانیاكانى دابینكردنى…
Total
0
Share