لێدوانی پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس پێش یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید

سبەی كاتژمێر11ی شەو یانەی پاریس سانجێرمان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ دەبێتە میوانی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

پێش یارییەكە پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس بەم جۆرە باسی لە دۆخی تیپەكەی كرد.

– بابەتەكە پەیوەندی نییە بەوەی بەرگریی لە ئەنجامی ڕابردوو بكەین، بەڵكو دەبێت هەوڵ بۆ بردنەوە بدەین.

– ڕامۆس گەشت دەكات لەگەڵمان لەسەر داوای خۆی یەت، ئەە یاریزانێكە شارەزای مەدرید و زۆر نازناوی لەوێ بردۆتەوە

– هەموو یاریزانەكانی تریش كە یاریی ناكەن گەشت دەكەن گرنگ ئەوەیە پێكەوە بین و یەكگرتوو بین

– یاریزانەكان لەسەر ئەم جۆرە یاریانە ڕاهاتون، بە دڵنیاییەوە هاندەران كاریگەری دروستدەكەن لەسەر ئاستی یاریزانەكان.

– پێموانیە پاریس و ڕیاڵ لەو تیپانە بن كە بترسن لە یاریكردن لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.

– پێكانی مێندی و كاسمیرۆ كێشە بۆ دەستەی هونەری دروستدەكات بەڵام دڵنیام ڕیاڵ یاریزانی باشی هەیە بۆ جێگرتنەوەیان

بابەتی پێشتر

کپکردنی دەنگی خوێندکاران لە هەولێر و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان لە سلێمانی

بابەتی دواتر

لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی پاریس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share