دۆخی بەرشلۆنە پێش کلاسیکۆ خراپ دەبێت

ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ژمارەى یاریزانە پێکراوەکانی بەرشلۆنە زیاد دەکەن.

ماوەیەکی زۆرە هەردوو یاریزان دێمبلی و پێدری بەهۆی پێکانەوە ناتوانن یاریی بکەن.

دوو ڕۆژ لەمەوبەریش هەر لە بەر هەمان هۆکار، کریستنسن توشی پێکان هات و ڕیزی هەڵبژاردەى وڵاتەکەى جێهێشت و گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە.

ئێستاش دی یۆنگ توشی پێکان بووە و ئەویش لەگەڵ هۆڵەندا ناتوانێت بەشداری پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات.

پێشبینی دەکرێت دی یۆنگ 15 ڕۆژ و کریستنسنیش سێ هەفتە لە یارییکردن دووربکەونەوە.

بەوەش بەشداریکردنی هەردوو یاریزانەکە لە کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیادا ئاستەمە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید یه‌کسانبوو، به‌ڵام لوتکه‌ی به‌رنه‌دا

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئوساسۆنای تێپه‌ڕاند و له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئیسپانیا به‌رده‌وامبوو. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌،…
Total
0
Share