(ڤیدیۆ) ئیبار بەبێ مێسی بەرشلۆنەی ناچاری یەکسانبوون کرد

بەرشلۆنە دوو خاڵی گرنگی بەرانبەر ئیبار لەدەستدا

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 16ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یەکسانبوونی بەرانبەر ئیبار تۆمارکرد.

بەرشلۆنە لە کامپ نو میوانداری یانەی ئیباری کرد و یاری نێوانیان بە یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرەکانی بارسا گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، مارتن برەیزوایت پەناڵتیەکی لەدەستدا و گۆڵیکیش بەهۆی ڤارەوە ڕەتکرایەوە، ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی ئازولگرانا هەستیان بە مەترسی دۆخەکە کرد و هێرشەکانیان چڕتر کرد، بەڵام بە پێچەوانەوە لە خولەکی 57 ئینریکی گارسیا کیکی گۆڵی یەکەمی بۆ ئیبار تۆمارکرد.

لە خولەکی 67 عوسمان دیمبیلی گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد، لەدوای ئەم گۆڵە یانەی میوانیان بە کشانەوە نیوە یاریگای خۆی ناچارکرد و باشتر دەرکەوتن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ و یارییەکە بە یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (25) خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندی یانەکانی لالیگا جێگیربوو و چانسی گرتنەوەی پلەی سێیەمیان بەشێوەیەکی کاتی لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

برایتۆن ئالبیۆن 0-1 ئارسیناڵ

بابەتی دواتر

ڤێلا ناوازەکەی نێیمار لە ڕیۆ دی جانێرۆ - بەرازیل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share