ڕۆناڵدۆ هاوڕێكانی جێهێشتووە

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەرەو پورتوگال گەشتی كردووە دوای ئەوەی بۆی دەركەوتووە لە یارییەكەی مانچستەر سیتی دوورخراوەتەوە.

چەند كاتژمێرێك پێش ئەنجامدانی دێربی، ڕاڵف ڕانیگ ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد رۆناڵدۆ و ڤاران و لۆك شاو و كاڤانی لە لیستی یاریزانەكان دوورخستەوە.

دوای یارییەكەش رانیگ ئاشكرایكرد كە دووركەوتنەوەی ڕۆناڵدۆ بەهۆی ئازاری ماسولكەكانی حەوزییەوە بووە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان، لە ڕۆژی هەینییەوە بە ڕۆناڵدۆ وتراوە كە ناتوانێت بەشداری دێربی بكات و ئەویش بەرەو وڵاتی پورتوگال گەشتی كردووە.

ئەو هەڵوێستەی ڕۆناڵدۆ بەشێك لە یاریزانەكانی هاوڕێی توڕە كردووە بەتایبەت لەبەرئەوەی لە یارییەكی گرنگی لەو جۆرە، تیپەكەی جێهێشتووە.

بابەتی پێشتر

ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ڕابەڕایەتی كردنی میلان گەڕایەوە

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: پێویست به‌دڵه‌ڕاوكێ ناكات و سزاى گرانفرۆشان ده‌ده‌ین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گالیتێ هەڕەشە دەکات

کریستۆڤ گالیتێ ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان دەڵێت هاتوم بۆ ئەوەى زۆرترین ناسناو بەدەست بهێنم. گالیتێ جەختی لەوە کردەوە کە…
Total
0
Share