(ڤیدیۆ) یونایتدی تین هاگ لە یەکەم تاقیکردنەوەی پریمەرلیگ دەرنەچوو

یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا یەکەمین یاریی وەرزی نوێ (2022/2023)ی بەرامبەر برایتۆن ئالبیۆن ئەنجامدا و دۆڕاندنی تۆمار کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلتەرا “پریمەرلیگ”، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” میوانداریی برایتۆنی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی برایتۆن کۆتاییهات.

گۆڵەکانی برایتۆن لە خولەکەکانی 30 و 39 لەلایەن پاسکال گرۆسەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی “ڕێد دێڤڵز”یش لە خولەکی 68 بە هەڵە لەلایەن ئەلێکسیز ماک ئالیستەرەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یونایتد سێ خاڵی لەدەستدا و لە پلەی 14ی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا جێگیر بوو، یانەی برایتۆن بۆ پلەی پێنجەم سەرکەوت.

بابەتی پێشتر

کیریۆس گەیشتە فیناڵی واشنتۆن

بابەتی دواتر

لیستەر سیتی 2-2 برێنتفۆرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share