بەهۆی ئالکارازەوە ئیسپانیا مەترسی دەرکردنی لەسەرە

دوای بەدەستهێنانی ناسناوی “کراوەی ئەمریکا” و بوونی بە یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی، کارلۆس ئالکاراز لە جامی دەیڤز دووچاری دۆڕاندنێکی چاوەڕوان نەکراو بوو.

ئالکارازی ئیسپانی لە قۆناغی دووەمی جامی دەیڤز بۆ یاریی تێنسی سەرزەوی، بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە بەرامبەر فیلێکس ئەلیاسیمی کەنەدی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک دۆڕاندنی تۆمار کرد، یارییەکەش دوو کاتژمێر و 50 خولەکی خایاند.

بەهۆی ئەنجامەکەوە، هەڵبژاردەی ئسپانیا ناچاردەبێت لە یارییە دوانەییەکاندا کێبڕکێی یەکێک لە هەڵبژاردەکانی سڕبیا، یاخود کەنەدا بکات بۆ گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

تاوەکو ئێستا هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا، ئوسترالیا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا و ئەمریکا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی یەکلاییکردووەتەوە، سێ هەڵبژاردەی دیکەش بە هەمان قۆناغ دەگەن دوای ئەوەی لە ڕۆژانی 17 و 18ی ئەم مانگە دوایین یاریی قۆناغی کۆمەڵەکان ئەنجام دەدەن، لەبەرامبەردا هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و بەلجیکا لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاوەاییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لو ئۆڵیمپیکۆ لازیۆی کوتا به‌زه‌ویدا و دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 13ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر لازیۆ تۆمارکرد. هه‌ڵۆکانی لازیۆ…
Total
0
Share