ئەندامێكی شاندی ئۆكرانیا بۆ وتووێژ لەگەڵ ڕوسیا لە “دۆخێكی ناڕۆشن”دا كوژرا

كیرێڤ لە گەڕی یەكەمی وتووێژەكان دەردەكەوێت

یەكێك لە ئەندامانی ئەو شاندەی بەشداری لە گەڕی یەكەمی وتووێژەكان لەگەڵ ڕوسیادا كرد كوژرا، وەك ئەوەی میدیاكانی ڕوسیا لە سەرچاوە ئۆكرانییەكانەوە بڵاویكردەوە.

تۆڕی “ڕوسیا تودەی”ی حكومی بڵاویكردەوە، دینیس كیرێڤ، پەرلەمانتار و ڕۆژنامەنوسی ئۆكرانی ڕۆژی شەممە لە كیێڤ لەلایەن “كارمەندانی دەزگای ئاسایشی گشتیی ئۆكرانیا”وە كوژراوە لەكاتی هەوڵی دەستگیركردنیدا.

كیرێڤ، كە پاشخانێكی كاری بانكی هەیە، لەوپەڕی ڕاستی مێزی وتووێژەكان هاوشانی بەرپرسانی دیكەی ئۆكرانی دانیشتبوو، لەمیانەی گەڕی یەكەمی وتووێژەكان كە دووشەممەی ڕابردوو لەسەر سنووری ئۆكرانیا و بیلاڕوسیا ئەنجامدرا.

سەرەڕای دەركەوتنی لە وێنەكەدا، بەڵام لیستی ئەندامانی شاندی بەشدار لە وتووێژەكاندا كە كیێڤ بڵاویكردەوە ناوی كیرێڤ-ی تیانەبوو، بۆیە دۆخەكەی تائێستا بە ناڕۆشنی ماوەتەوە.

لە مانگی شوباتی ڕابردوو، ڕاپۆرتێكی تەلەفزیۆنی ئۆكرانی ڕایگەیاند، كیرێڤ خراوەتە ژێر لێكۆڵینەوەوە بەهۆی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ڕوسی لانیكەم لە ساڵی 2020ەوە.

ڕوونیشیكردەوە، “لێكۆڵینەوە لەگەڵ پەرلەمانتارەكە وەستاوە، بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بەهێزی بە بەرپرسانەوە لە دەزگای ئاسایشی گشتیی ئۆكرانیاوە هەبووە”.

هەردوو گەڕی یەكەم و دووەمی وتووێژەكانی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ هیچ بەرەوپێشەوەچوونێكی نەهێنایەدی، لەكاتێكدا چاوەڕوان دەكرێت سبەی دووشەممە گەڕی سێیەم ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر سەپاندنی باجەکان لەلایەن ئەمریکاوە راگەیاند

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، باجەکانی واشنتن هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابوریی عێراق نابێت. باسم عەوادی لە…
Total
0
Share