میدیاکانی ئیسرائیل: فەرمان بە سوپای ئیسرائیل کرا کە ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە رابگرێت

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل فەرمانیان بە سوپا کرد کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان لە غەززە رابگرن.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل، حکومەت راستەوخۆ فەرمانی بە سوپا کردووە کە دەستبەجێ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە غەززە رابگیرێت، ئەمەش پاش ئەوەدێت کە حەماس بەشێک لە پرۆژەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئاشتی لە غەززە پەسەندکرد.

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەوەی پشتراستکردەوە، کە ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی ئاشتی، ئەمەش پاش ئەوەی حەماس قایلبوو بەوەی کە سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. حوسییەکان بە چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردە سەر سعودیە

گروپی چەکداری “نەسروڵا”ی سەربە حوسییەکان ئاشکرایکردووە بە چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیانکردووەتەسەر چەند ئامانجێک لەناو سعودییەدا، لەوانە…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت: ئێـ.ـران هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، ئێـ.ـران ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکای لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کردووە…
Total
0
Share