سامانی 1%ی ئەمریكییەكان لە سامانی هەموو چینی ناوەڕاستی وڵاتەكە زیاترە

بە گوێرەی ئەو ئامارە فیدڕاڵیانەی لە ئەمریکا بڵاوکراونەتەوە ئەو دەوڵەمەندانەی 1%ی دانیشتوانی ویلایەتە یەكگرتووەكان پێکدەهێنن سامانەکەیان لە سامانی هەموو چینی ناوەڕاستی وڵاتەکە بەرزترە.

ئاماری بانکی فیدراڵی ئاماژەی بەوەکردووە، سامانی ئەو 1%ی بە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا هەژماردەکرێن، دەگاتە 38.7 ترلیۆن دۆلار، لە کاتێکدا داهاتی هەموو چینی ناوەڕاست لە ئەمریکا ناگەتە ئەو بڕە و تەنها 26%ی ئەو بڕە پارەیەیان هەیە.

ئەمریکییە کەم داهاتەکان کە لە رووی داهاتەوە 20%ی رێژەی خەڵکی پێکدەهێنن، خاوەنی نزیکەی 3%ی سامانی دەوڵەمەندەکانن.

30 ساڵ پێش ئێستا، سامانی چینی ناوەڕاستی ئەمریکا دوو هێندەی 1%ی چینی دەوڵەمەندەکان بوو.

ملیاردێرەکان ئیلۆن ماسک، جێف بیزۆس، لاری ئیڵسن، وارێن بەفێت و چەند ناوێکی دیکەن کە لە دونیادا بەناوبانگن، بەڵام زۆرێکی دیکەش هەن لەو 1% کە ناویان دیارنییە و ناوبانگیان پەیدانەکردووە.

بابەتی پێشتر

تەرمی سەرمایەدارێك لە هەولێر دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك لەبارەی پەرتەوازەیی كوردەوە هۆشداریدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆڵەندا 44 هەزار قەل لەناودەبات

بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە حکومەتی هۆڵەندا 44 هەزار قەل لەناودەبات. حکومەتی هۆڵەندا بڵاویکردووەتەوە، “حکومەت سەرپەرشتی لەناوبردنی…
Total
0
Share