باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل: هیچ کەسێک گەشت بۆ عێراق نەکات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، لەبەر باری ئەمنی، هیچ کەسێک گەشت بۆ عێراق نەکات.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل هۆشدارییەکی بۆ هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکە و ناجێگیریی دۆخی ئەمنی، هاوڵاتییانی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگاداردەکەینەوە کە وریای تەندروستی و سەلامەتیی خۆیان بن.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “داوا لە هاوڵاتییانمان دەکەین گەشت بۆ هەریەکە لە وڵاتانی بەحرەین، ئیسرائیل، کەرتی ڕۆژئاوا، ئوردن، کوەیت، عومان، قەتەر، سعودیە، ئیمارات، ئێران، عێراق، لوبنان، سوریا، غەززە و یەمەن، نەکەن”.

داواشدەکات، ئەگەر گوێبیستی هەواڵی هێرش بوون، بەزووترین کات بچنە پەناگەکان و خۆتان بپارێزن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share