میلان و ئارسیناڵ کێبڕکێ بۆ جێنشینی پوشکاش دەکەن

SALZBURG, AUSTRIA – OCTOBER 21: Dominik Szoboszlai of RB Salzburg in action during the UEFA Champions League Group A stage match between RB Salzburg and Lokomotiv Moskva at Red Bull Arena on October 21, 2020 in Salzburg, Austria. A limited number of spectators will be in attendance as Covid-19 pandemic restrictions are eased in Austria. (Photo by Adam Pretty/Getty Images)

یانەکانی ئەی سی میلانی ئیتاڵی و ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی گەوهەرێکی هەنگاری دەستپێکردووە.

دۆمینیک سوبۆزلای لاوێکی بەهرەداری هەنگارییە، لە پێگەی ناوەندی هێرشبەری بۆ یانەی ڕێدبول سالزبۆرگی نەمسایی یاریدەکات، خاوەنی خەسڵەتەکانی خێرایی و بەهرەی لێسەندن و ڕخساندنی گۆڵە، لەکۆی 74 یاری لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان 22 گۆڵی تۆمارکردووە و 33 گۆڵی بۆ یاریزانانی دیکە ڕەخساندووە.

سەرەڕای ئەوەی لە پێگەی ناوەند یاریدەکات، بەڵام میدیاکانی هەنگاریا بە جێنشینی فێرینس پوشکاشی ئەفسانەی وڵاتەکە ناویدەبەن و نرخی گواستنەوەی لە ترانسفێر مارکتەوە بە 25 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

سوبۆزلای توانای یاریکردنی لە پێگەکانی باڵی چەپ و سەنتەر و ناوەندی بەرگریدا هەیە و بە نسبەت ڕاهێنەرانەوە یاریزانێکی هەمەجۆرە و لە هەموو پلانەکاندا سوود دەگەیەنێت.

گه‌وهه‌ره‌ 20 ساڵەکە داواکراوی چەندین یانەی وەک چێڵسی و یونایتد و لیڤەرپوڵە، بەڵام ماڵپەڕی یورۆ سپۆرت دووپاتیدەکاتەوە، یانەکانی ئارسیناڵ و ئەی سی میلان دانوستاندنیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە  و پێش ڕکابەرانیان کەوتوون، بە دووریش نازانرێت بەهۆی بوونی ئێرلینگ هالاند لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کە هاوڕێی پێشووی سوبۆزلایە، یانە ئەڵمانییەکە بچێتە ناو هاوکێشەکە و ململانێی دوو زەبەلاحەکەی دیکە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سیتی کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share