مانچستەر سیتی جارێکی دیکە دەرگای بۆ مێسی واڵاکرد

یانەی مانچستەر سیتی دەستبەرداری خەونەکانی بۆ گواستنەوەی لیۆ مێسی نەبووە و بەڕێوبەرێکی یانەکە دەرگای بۆ وڵادەکات.

دوای ئەوەی لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020 لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە داوای دەستبەرداربوونی لە یانەی بەرشلۆنە کرد، یانە گەورەکانی ئەوروپا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکرد.

یەکێک لەو یانانەی بە شێوەی ناڕاستەوخۆ پەیوەندیان لەگەڵ پێکهێنا یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بوو، بەڵام لە کۆتاییدا سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە سەرکەوتوبوون لە هەڵوەشاندنەوەی دانوستاندنەکان و بەردەوامیدان بە مێسی لە کەتەلۆنیا.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری سیتی گروپ و پڕۆسەکان لە یانەی مانچستەر سیتی، عومەر بەرادە لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” مێسی بەهرەیەمی ناوازەیە، پەیوەندی بە هەر یانەیەکەوە بکار کاریگەری لەسەر دروستدەکات، باشترینی جیهانە و هەمووان حەز بە گواستنەوەی دەکەن”.

بەرادە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ” ڕاستی ئەوەی لەگەڵ ئێمە ڕێککەوتووە واتای بەرەوپێشچوونی یانەکەمان دەگەیەنێت لەم چەند ساڵەی دوایدا، باشترین بەهرەکانی جیهانمان هەیە و دەکرێت مێسیش لەگەڵ ئێمە یاریبکات، ئەگەر هەلێک بۆ گواستنەوەی هەبێت ئێمە دەرگای سیتی بۆ واڵادەکەین”.

لیۆ مێسی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2020 نزیکبوو یانەی بەرشلۆنە بەجێبهێڵێت، بەڵام یاریزانەکە لە کۆتاییدا ناچارکرا لە بارسا بەردەوامبێت لەکاتێکدا بۆندەکەی لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت و دەتوانێت بێبەرانبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری یوڤانتۆس نیشانەی لە دڵی بەرگری بایرن گرتووەتەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری بایرن داوای گەڕانەوەی هاندەران و چارەسەری نیشتیمانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share