سێ ڕاهێنەر بۆ پۆستی ڕاهێنەری نیوکاسڵ پاڵێوراون

خاوەنداریەتی نوێی یانەی نیوکاسڵ بڕیاریانداوە نوێکاری لە پێکهاتەی یانەکەدا بکەن، یەکەم هەنگاویشیان لە دابینکردنی ڕاهێنەرێکی ناودارەوە دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەم نزیکانە نوێنەرانی شازادەی سعودیە لە یانەی نیوکاسڵ دەستبەکارەکانیان دەکەن، بڕیاریشیانداوە یەکەم گۆڕانکاری لە ستافی ڕاهێناندا بکەن و ستیڤ بروس لە پێگەکە دووربخەنەوە.

ئەو ڕاهێنەرانەی لەئێستادا پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی پۆستەکە، پێکهاتوون لە لوسیان فاڤری ڕاهێنەری پێشووی بوروسیا دۆرتمۆند، برێندان ڕۆجەرز-ی ڕاهێنەری یانەی لیستەر سیتی، هەروەها ستیڤن جێرارد-ی ئەفسانەی لیڤەرپوڵ و ڕاهێنەری یانەی ڕەینجەرزی سکۆتلەندی.

جێرارد وەک ڕاهێنەری ڕەینجەرز توانی باڵادەستی نۆ ساڵەی یانەی سێڵتیک کۆتایی پێبهێنێت و ناسناوی پریمەرشیپ بەدەستبهێنێت، بۆندی واژووکراوی لەگەڵ یانە سکۆتلەندییەکە تاوەکو 2024 بەردەوامی هەیە، بەڵام لەئەگەری داواکردنی لەلایەن نیوکاسڵەوە ئەگەرهەیە گۆڕانکاری لە بۆچوونەکانیدا ڕووبدات.

بابەتی پێشتر

دوو ئەمریكی و كەنەدییەك نۆبڵی ئابورییان بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

چارەسەرێکی نوێ دەبێتە هیوا بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.. لە چارەسەری کیمیایی باشترە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیل و سالزبۆرگ گه‌یشتنه‌ 16 و بایرن به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی یوروپالیگ کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، تیایاندا یانه‌کانی بایرن میونشن، لیل،…
Total
0
Share