پێلێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت

ئەفسانەی ئەفسانەکانی جیهان، پێلێ نەخۆشخانەی بەجێهێشت و لەژێر سەرپەرشتیی پزیشکیدا ڕەوانەی ماڵەکەی کرایەوە.

ئیدسۆن ئارانتیس دی ناشیمێنتۆی ناسراو بە “پێلێ”، ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیل و جیهان تەمەنی 81 ساڵە، ڕێکەوتی 13ی شوباتی 2022 بۆ وەرگرتنی چارەسەر لەو نەشتەرگەرییەی بۆ ئەنجامدرابوو سەردانی نەخۆشخانەی ئالبێرت ئاینشتاین-ی لە ساوپاولۆ کرد، بەڵام پزیشکەکان دەریانخست گرێیەک لە کۆڵۆنیدا هەیە.

دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەفسانەکە، بارودۆخی تەندروستی تێکچوو و تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە لە نەخۆشخانە مایەوە.

ڕۆژنامەی “ئۆ گلۆبۆ”ی بەرازیلی لەزاری بەرپرسانی نەخۆشخانەی ئالبێرت ئەینشتاینەوە بڵاویانکردووەتەوە، لە ئێستادا بارودۆخی جەستەیی ئەفسانەکە ئاساییە، گرێکەی شیرپەنجەیی نەبووە و ڕەوانەی ماڵەکەی خۆی کراوەتەوە.

پێلێ سێ جار ناسناوی مۆندیالی بەدەستهێناوە، یەکێکە لەو چوار ئەفسانەیەی لە چوار وەشانی مۆندیال گۆڵیان تۆمارکردووە، هێشتا ڕیکۆردەکانی بەزیندوویی ماونەتەوە و لە 92 یاریی نێودەولەتیدا 77 گۆڵی بۆ سیلیساو تۆمارکردووە.، کە حەوت گۆڵ لە ژمارەی گۆڵەکانی نێیمار دا سیلڤا زیاترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مونشنگلادباخ بایرنی گۆڵبارانکرد و له‌ جامی ئه‌ڵمانیا کردییه‌ ده‌ره‌وه‌

یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ به‌ ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ به‌سه‌ر بایرن میونشندا سه‌رکه‌وت و له‌ جامی ئه‌ڵمانیا کردییه‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌،…
Total
0
Share