چاڤی هاوڕێ کۆنەکانی لە “ئیل کلاسیکۆ” بێبەش دەکات؟

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە بڕیاریداوە بۆ یاریی کلاسیکۆ یاری بە هاوڕێ کۆنەكانی نەکات.

پۆرتاڵی “دیاریۆ سپۆرت” بڵاویکردووەتەوە، کە لە یاریی کلاسیکۆدا چاڤی بڕیاریداوە یاریی بە جێرارد پیکێ و جۆردی ئەلبای ناودار بە “هاوڕێ کۆنەكان”ی نەکات، لە بەرامبەردا سێرجیۆ بوسکێتس دەخاتە نێو پێکهاتەی سەرەکی، تەنانەت سەرچاوەکە بە گوومانەوە ئاماژەی بەو زانیارییەش کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، چاڤی ڕیسک دەکات و یاری بە جول کوندی فەرەنسی دەکات کە هێندە نابێت لە پێکان گەڕاوەتەوە، شێوازی یاریکردنی دەگۆڕێت و پلانەکانیشی بە جۆرێک دەبێت کە هاوشێوەی یارییەکی ئینتەر میلان نەبێت، کاتێک سێ گۆڵیان لەسەر تۆمارکرا.

پێکهاتەی بەرگری چوار یاریزان بەشداری تێدا دەکەن، لە ڕاستەوە بۆ چەپ بریتین لە، سێرجی ڕۆبێرتۆ، جول کوندی، ئێریک گارسیا، ئەلیخاندرۆ باڵدی.

بابەتی پێشتر

وەزیری پێشووی دارایی: بە بەڵگەوە دەیسەلمێنم 2.5 ملیار دۆلار دزراون

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی جەختی لە بە گەڕخستنی كۆمەڵێك كارگە بۆ ڕەخساندنی هەلی كار كردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share