بونۆچی: دوو هەڵسوکەوتی ئینگلتەرا لە فاینەڵی یورۆ ئێمەی توڕەکرد

لیۆناردۆ بونۆچی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2020 دەکات و دەڵێت، “دوو هەڵسوکەوتی یاریزانان و هاندەرانی ئینگلتەرا توڕەیکردین”.

بەر لە دەستپێکی فاینەڵی یورۆ 2020، دیکلاین ڕایس، ئەستێرەی یانەی وێستهام ڕایگەیاند، “دەتوانم دڵنیاتان بکەمەوە، دە هێندەی ئیتاڵیا زیاتر ئامادەین بۆ یاریی کۆتایی، ئامادەین ڕابکەین، ئامادەین کاری وا بکەین، پێشتر نەمانکردووە، بۆیە دەڵێم، ئێمە ئامادەترین، حەزی بردنەوەمان بەهێزترە”.

لەو بارەیەوە لیۆناردۆ بونۆچی دەڵێت، “گوێمان لە گۆرانی its coming home دەبوو، پاشان لێدوانەکانی دیکلاین ڕایس، کە دەیوت ئێمە ئامادەترین لە ئیتاڵیا، بەڵێ، ئەوە لەو هەڵانەیە کە یاریزانە گەنجەکان دەیکەن”.

بەرگریکارە پۆڵایینەکەی ئیتاڵیا دەڵێت، “هەرگیز نابێت خۆت لە ڕکابەر بە بەهێزتر و گەورەتر پێناسە بکەیت، دەبێت خۆت لەهەمان ئاستی ڕکابەردا ببینیتەوە، بۆئەوەی لەبەرچاوان دووربکەویتەوە و فشارەکان کەمتر ببنەوە، ئێمە ئەوەمانکرد، هەرگیز نەمانوت دەیبەینەوە، بستێک لە ناسناوەکەوە دووربووین، شانازیمان نەکرد، خاکەڕا دەرکەوتین و جیاوازیمان دروستکرد، پێکهاتەیەکی ناوازە و ڕاهێنەرێکی کارامەمان هەبوو، توانیمان وڵاتەکەمان بە شەرەفی ناسناوێکی گەورە دڵخۆشبکەین”.

بابەتی پێشتر

پاکیاو وازهێنانی ڕاگەیاند و کاتەکانی بۆ سیاسەت تەرخاندەکات

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی: هەر فۆڕم و زانیاری كۆكردنەوەیەك دەربارەی كارتی دەنگدەر و ژمارەی مۆبایلەكەی قەدەغەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share