ئەوەی زێدان داوای دەکات لە ڕیاڵ مەدرید بوونی نییە

زێدان داوادەکات ئاماژە بە شکست و دوورخستنەوەی نەکەن، ڕۆژنامەنوسانیش بە پێچەوانەوە بیردەکەنەوە

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ڕێگەی شیکارییەکی ڕۆژنامەوانیەوە، ئاڕاستەی کۆتا پەیامی زێدان لە ڕۆژنامەنوسانەوە ڕووەو ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەگۆڕێت.

ڕۆبێرتۆ پالۆمار، ڕۆژنامەنوس و نوسەری ڕۆژنامەی مارکا لە شیکارییەکی ڕۆژنامەوانیدا نوسیویەتی، “زێدان لە پرێس کۆنفرانسی بەر لەڕوبەڕوبوونەوەکان هەمیشە وا دەردەکەوت کە لە ڕاهێنانی یۆگاوە هاتووە، لەسەرخۆ و هزرێکی سافی هەبوو، بەڵام ئەوەی لە کۆتا چاوپێکەوتنی ڕوویدا پێچەوانەبوو، وا دەردەکەوت ڕاهێنەرەکە لە باڕێکی ژێرزەمینیەوە هاتبێت و توڕەیی خۆی بە ڕۆژنامەنوساندا تەقاندەوە”.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، ئەوەی ڕۆژنامەنوسان لەبارەی ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی زێدان خستویانەتە ڕوو بابەتی دزەکردنی زانیاری بووە لە ژووری جلگۆڕینەکانەوە، نەک داهێنان و دروستکردنی هەواڵ لە هزری خۆیانەوە.

“هەرچییەک هەبێت ڕوبەڕو بیڵێن، بڵێن دەمانەوێت بڕۆیت، نەک لە پشتەوە باسی بابەتەکە بکەن”،

ئەمە وەڵامێکی “زیزۆ”یە بۆ ڕۆژنامەنوسان، داوا دەکات ڕێزیبگرن و بە ڕێزیشەوە باسی بابەتی شکستەکانی و دوورخستنەوەی بکەن، لە کاتێکدا ئەگەر خۆی دەستلەکاربکێشێتەوە بەهیچ شێوەیەک لەکەدار نابێت، بەڵام لە ڕاستیدا دەردەکەوێت پەیامی ڕاهێنەرەکە بۆ ئەو ڕۆژنامەنوسەش نەبووە کە پرسیارەکەی کردووە، بەڵکو بۆ کەسانێکە داهاتووی ڕاهێنەرەکەیان بەدەستە و دەتوانن و بەرز و نزمی پێبکەن (مەبەستی ئیدارەی ڕیاڵە).

پالۆمار دەڵێت، “زێدان مێژوویەکی جوانی لە ڕیاڵ مەدرید هەیە و بە دەستکەوت و کەسایەتیە خەرمانەدارە ئەفسانەییەکەی ڕێز و حورمەتی ڕۆژنامەنوسانی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەوەی داوای دەکات لەگەڵ ئەنجامە خراپەکان و کەوتنی یانەشدا (ڕێزیبگیرێت و هیچ نەوترێت) خۆی لە پێش هەمووانەوە دەزانێت لە ڕیاڵ مەدرید بوونی نییە، هیچ ڕاهێنەرێک لێرە بەهۆی ناوەکەیەوە ڕێزدار نابێت، بەڵکو ئەنجامەکانی کاریگەری لەسەر پێگەکەی، یاخود داهاتووی دروستدەکەن.

بابەتی پێشتر

فێراری ساڵی 2022 شۆڕشێکی گەورە بەسەر مێرسیدس و ڕکابەرانیدا دەکات

بابەتی دواتر

ئێران بڕی گازی سروشتیی هەناردەكراو بۆ عێراق زیاد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگرەوەکانی بنزیمە کێن؟

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ پڕکردنەوەى جێگەى بنزیمە، پشت بە ئاسینسیۆ و ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس دەبەستێت. پێشبینی…
Total
0
Share