یەکێتیی ئەوروپا بە بەهای 450 ملیۆن یۆرۆ، هاوکاریی سەربازیی دەگەیەنێتە ئۆکرانیا تا هاوكاریی سوپاى ئه‌و وڵاته بێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڕوسیادا.
جۆزێب بۆرێل، ڕێکخەری سیاسەتی ئاسایش و پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ئاشكرایده‌كات، بە بەهای 450 ملیۆن یۆرۆ، هاوکاریی سەربازیی ڕه‌وانه‌ى ئۆكرانیا ده‌كه‌ن لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای بەرگریی هێزەکانی ئه‌و وڵاته.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بڕیاریانداوە سزا بخەنەسەر ژمارەیەک خاوەنکار و کەسایەتییە سیاسییەکانی ڕوسیا، کە پشتیوانیی سەرەکیی دەسەڵاتەکەی ڤلادیمێر پوتین دەکەن.
سه‌رۆكى یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌باره‌ى ئاواره‌كانى ئۆكرانیاشه‌وه ده‌ڵێت، وەک پەنابەر مامەڵە لەگەڵ ئەو هاوڵاتییانه دەکرێت، کە لەترسی شەڕ وڵاتەکەیان جێهێشتووه و ڕوو لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دەکەن.