ئۆكرانیا و ڕوسیا قایلبوون بەبێ مەرج دانوستاندن لەگەڵ یەكتردا بكەن

سەرۆكایەتیی ئۆكرانیا دەڵێت، زیلینسكی قایلبووە دانوستاندن لەگەڵ ڕوسیادا بكات.

بەپێی سەرچاوەكان كە لە سەرۆكایەتیی ئۆكرانیاوە زانیارییان گواستووەتەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا قایلبووە بەبێ مەرج دانوستاندن لەگەڵ ڕوسیادا بكات.

ئاشكراكراوە، ئەلیكساندەر لوكاشینكۆ سەرۆكی بیلاڕوسیا پەیوەندی بە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیاوە كردووە و ناوبراو قایلبووە لە ناوچەیەكی سنووریی نێوان وڵاتەكەی و بیلاڕوسیا بەبێ مەرجی پێشوەختە دانوستاندن لەگەڵ ئۆكرانیادا بكات.

بەپێی زانیارییەكان ڕوسیاش قایبلووە بەبێ مەرج دانوستاندنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆكرانیادا بكات.

لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سەرۆكی ئۆكرانیا ڕەتیكردبووە لە بیلاڕوسیا دانوستاندن لەگەڵ ڕوسیادا بكات و هۆكارەكەی گەڕاندبووەوە بۆ ئەوەی بیلاڕوسیا بووەتە شوێنی بەرپاكردنی هێرشی ڕوسیا لەدژی وڵاتەكەی و لە خاكی ئەوێوە هێرشیان دەكرێتەسەر.

پێشتر ڕوسیا و ئۆكرانیا هەردوولایان بە مەرج ئامادەبوون دانوستاندن لەگەڵ یەكتردا بكەن.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا.. خۆپیشاندەران دژی جەنگن و پشتیوانیی ئۆكرانیا دەكەن

بابەتی دواتر

لیژنە‌ی باڵای دیداری یە‌كێتی به ‌سه‌رپه‌رشتیی قوباد تاڵه‌بانى كۆبووه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بلینكن دەچێتە سعودیە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی سعودیە بكات، كە یەكەم گەشتی بلینكن بۆ ئەو وڵاتە دەبێت دوای…
Total
0
Share