فوئاد حوسێن: عێراق لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

وه‌زیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، له‌ ئێستادا هیچ پارەیەکی قەرەبووی کوەیتیان لانەماوە بۆیه‌ عێراق بەتەواوی لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتووەکان ده‌رچووه‌.

فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كه‌ شه‌وى ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو ڕایگه‌یاند، “وڵاتەکەمان تەواوی قەرەبووەکانی کوەیتی داوەتەوە و بەوەش لەژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتوەکان هاتووەتە دەرەوە.”

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندبوو، دوایین قیستی قەرەبووکردنەوەی کوەیت کە بڕەکەی 44 ملیۆن دۆلار بووە ڕادەستی ئەو وڵاتە کراوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ش كۆی قه‌رزه‌كان کۆتاییانهات.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوت و غازی هەرێم دەکات

بابەتی دواتر

پەیوەندییەكانی نێوان مباپی و پاریس سانجێرمان بەرەو باشتر دەچن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share