کەشتییە بۆن ناخۆشەکە گەیشتە کەناراوەکانی عێراق

ئەو کەشتییە بۆن ناخۆشەی 19 هەزار سەر گوێرەکەی هەڵگرتبوو گەیشتە کەناراوەکانی عێراق و لە بەندەری ئوم قەسر چاوەڕوانی وەرگرتنی رەزامەندیی داخڵبوونە.

کەشتیی بارهەڵگری نەتنەی کوەیتی، کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گەیشتە کەناراوەکانی شاری کیپ تاونی باشووری ئەفریقا و بۆنێکی ناخۆشی بڵاوکردەوە تا گەیشتە ئەوەی دەزگاکانی شارەکە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

هۆکاری بۆنە ناخۆشەکەی کەشتییەکە هەڵگرتنی 19 هەزار گوێرەکە بوو کە ماوەیەکی زۆر بوو لە بەرازیلەوە بەرەو عێراق بەڕێکرابوون بەڵام بە درێژایی گەشتەکەیان شوێنەکەیان پاکنەکرابووەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردبوونەوە، ئاژەڵەکان پشکنینی پێویستیان بۆ کراوە و تەندروستییان باشە و هیچ نەخۆشییەکیان هەڵنەگرتووە.

چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ گەیشتنی ئەو ژمارە ئاژەڵە نرخی گۆشتی سوور لە عێراق دابەزین بەخۆیەوە ببینێت کە ماوەیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

لە سۆران ماڵێک بەتەواوی سووتا و چوار کەسیش برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە…
Total
0
Share