لێدوانەكەی بانكی ناوەندی نرخی دۆلاری بەرزكردەوە

لێدوانەكەی دوێنێی بانكی ناوەندیی عێراق لەبارەی مانەوەی نرخی دۆلار وەك خۆی، بازاڕی دراوی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرەو جێگیری برد، نرخی دۆلار بەرزتر بووەوە.

چەند ڕۆژێكە بەهۆی تویتێكی موقتەدا سەدر و هەروەها هەوڵێكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێپرسینەوە لە عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق و هەروەها مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق، جۆرێك لە ناجێگیریی لە بازاڕی دراو و نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دروستكرد.

پێش ئەو تویت و هەوڵانە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا لەنێوان 147 هەزار و بۆ 148 هەزار دینار بوو، بەڵام دواتر دابەزی بۆ 146 هەزار دینار و خوارتریش، لەكاتی داخستنی بازاڕەكانیشدا و لە مامەڵە نافەرمییەكانی شەواندا نرخ تا 143 هەزار دینار دادەبەزی.

بەڵام شەوی ڕابردوو بانكی ناوەندیی عێراق لێدوانی فەرمیی دا و دووپاتیكردەوە، نرخی ئێستای دۆلار چەندین ئەنجامی ئەرێنی بەدەستهێناوە، بۆیه‌ گۆڕانكاریی تیادا ناكرێت.

هۆشداریشیدا لەوەی، دووبارە گۆڕینی نرخی دراو لە ماوەی كورتخایەندا بەبێ‌ لێكۆڵینەوە، دەبێتە هۆی زیانگه‌یاندن له‌ ئابوری و ناسەقامگیربوونى بازاڕی ناوخۆ.

دوای ئەو لێدوانەی بانكی ناوەندی، بازاڕی دراو لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرەو جێگیریی زیاتر ڕویشت، لە كردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 146 هەزار و 500 دینار و دواتر تا پێشنیوەڕۆ زیاتر بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو 147 هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

ئومێد به‌رۆشكى ئه‌مڕۆ ئازاد ده‌كرێت

بابەتی دواتر

لە خۆشیی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانیدا مرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share