حکومەتی عێراق پارەی سێ ساڵی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەنێرێت

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق هەماهەنگیان کردووە بۆ ناردنی پارەی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 

کەمال موسلیم، وەزیری پشەسازی و بازرگانی هەرێم لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ڕێککەوتن کراوە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بۆ ڕەوانەکردنی پارەی سێ ساڵی جوتیارانی هەرێم و بڕیاریشە کە نیوەی پارەی گەنمی جووتیاران بنێردرێت و ئەوەی دیکەش کە ماوە بەشێوەی قیست بۆ جووتیاران خەرجدەکرێت”.

هاوکات عەبدولستار مەجید، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند “لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەتەوە و بەڵێنی تەواویان داوە کە پارەکە لە ماوەیەکی نزیکدا خەرجبکەن”.

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ ئاشکرایدەکات ” وەزیری بازرگانی عێراق بڕیارە لەو 557 ملیار دینارەی پارەی گەنمی جووتیاران، نیوەی خەرخبکات، کە هی ساڵاکانی 2014 و 2015 و 2016ـەیە.

حکومەتی عێراق تا ئێستا 165 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی لاماوە و 35 ملیاری ناردووە، کە پارەی کڕینەوەی 390 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستانە.

ئەوە لە کاتێکدایە پیشتر وەزیری بازرگانیی عێراق جەختیكردووەتەوە كە تاكە ڕێگری بەردەم خەرجكردنی ئەو پارانە، پرسی تێكەڵكردنی گەنمی ئێرانی و توركییە لەگەڵ گەنمی خۆماڵیدا، بەڵام كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە و دۆزینەوەی ڕێگەیەك بۆ ڕەوانەكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ هەرسێ ساڵی 2014 و 2015 و 2016 لە ماوەیەكی نزیكدا.

بابەتی پێشتر

پارێزگاى هه‌ولێر هاوكاری 250 خێزانى شه‌هید ده‌كات

بابەتی دواتر

هۆشداری لە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share