شارەوانیی سلێمانی: پاک ڕاگرتنی ژینگەی شارەکەمان ئەرکی هەموومانە

شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و داوایەک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات و رایدەگەیەنێت، “پاک ڕاگرتنی ژینگەی شارەکەمان ئەرکی هەموومانە”.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، “شارەوانیی سلێمانی رۆژانە سەرپەرشتی کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەکات کە بە بەردەوامی خۆڵ و خاشاکی ناو گەڕەکەکان و شەقام و شوێنە گشتیەکان کۆ دەکەنەوە و پاکیان دەکەنەوە”.

دەشڵێت، “داواکارین لە تۆی هاوڵاتی تەنها بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکەکەت و دانانی لەناو کیسەی خۆڵدا هاوکار بیت لە هێنانەدی ژینگەیەکی خاوێن و تەندروست بۆ خۆت خێزانەکەت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. کەسێک دوا ئەوەی کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە…
Total
0
Share