ئومێد به‌رۆشكى ئه‌مڕۆ ئازاد ده‌كرێت

دواى ساڵێك و حه‌وت مانگ له‌ ده‌ستگیركردنى، ئه‌مڕۆ ئومێد به‌رۆشكى یه‌كێك له‌ گیراوانى بادینان ئازاد ده‌كرێت.

به‌شدار حه‌سه‌ن، پارێزه‌رى دۆسیه‌ى گیراوانى بادینان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، دواى یەک ساڵ و حه‌وت مانگ له‌ ده‌ستگیركردنى ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌نووس ئومێد بەرۆشکی ئازاد ده‌كرێت، كه‌ پێشتر لەسەر سکاڵای ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان لە زینداندابوو.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ى بادینان، سێ سكاڵاى له‌سه‌ر بوو، سزای یەکەمیان ساڵێک و یەک مانگ و سزای دووەمیان شەش مانگ بوو ئه‌مڕۆش هه‌ر دوو ماوه‌كه‌ى ته‌واو بوو.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ باسیله‌وه‌شكرد، سكاڵای سێیه‌مى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكى پارتییه‌وه‌ بوو ئه‌ویش ده‌ستبه‌ردارى سكاڵاكه‌ى بوو بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ئومێد ئازاد ده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

پێش یارییەكەی بەرشلۆنە، ڕاهێنەری ناپۆلی توشی كێشەیەكی گەورە بووە

بابەتی دواتر

لێدوانەكەی بانكی ناوەندی نرخی دۆلاری بەرزكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share