ناتۆ گومانى له‌ كشانه‌وه‌كانى ڕوسیا هه‌یه‌

سکرتێری گشتیی ناتۆ، بێهیوایی خۆی لە كشانه‌وه‌ى ڕوسیا له‌ نیوەدوورگه‌ى كریمیا ڕاگەیاند و ده‌ڵێت، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی ڕوسیا هێزەکانی لەسەر سنوور بکشێنێتەوە.

یەنیس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌مڕۆی ڕوسیا بێهیوایی خۆی لە دۆخەکە نیشانداوە و وتوویه‌تى، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی ڕوسیا هێزەکانی لەسەر سنوور بکشێنێتەوە.

لاى خۆیه‌وه‌ جولیان سمیس، باڵیۆزی ئەمریکا لە ناتۆ پێیوایه‌، لە ڕۆژانی داهاتوودا ئامانجی ڕوسیا لە جووڵەکانی ئەم دواییەی ئاشکرادەبێت.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه ‌دێت، پوتین له‌ دوایین لێدوانى خۆیدا ڕایگەیاندبوو، ئەوان جەنگیان ناوێت، بەڵام نەگەیشتوون بە ئەنجامێکی باش لەو پێشنیازانەی سەبارەت بە ئاسایشی هاوبەش پێشکەشیکردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share