سعودیە خوێندكارانی زانكۆ ناچاردەكات زمانی چینی فێرببن

زانكۆیەكی سعودی، فێربوونی زمانی چینی دەكات بە ناچاری و زیاتر لە حەوت هەزار خوێندكار دەستیان بە خوێندنی ئەو زمانە كردووە.

كەناڵی عەرەبییەی سعودی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، زانكۆی جەددە لە مەككە، زمانی چینی بۆ وانەكانی خوێندنی بەكەلۆریۆس زیادكردووە و فێربوونیشی كردووە بە ناچاری.

ئیبراهیم سەعیدی سەرۆكی زانكۆكە بە كەناڵەكەی ڕاگەیاندووە، “ئەوەی بیەوێت لە زانكۆی جەددە وەربگیرێت، دەبێت لێهاتووییەكانی زمانی چینی بخوێنێت”.

ئالا زەهرانی یەكێك لە مامۆستایانی زانكۆكەیە و ڕایگەیاندووە، خوێندكارانی ئەو بەشە بڕوانامەی بەكەلۆریۆس لە زمانی چینیدا بەدەستدەهێنن.

ئەو مامۆستایە زمانی چینی بە زمانێكی فراوان لە بوارەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كارگێڕیی كار و دەرامەتە مرۆییەكاندا ناوزەددەكات، خوێندكارانیش دەخوازن هاوبەشیی ئابوریی نێوان سعودیە و چین دەرگای كاریان بۆبكاتەوە، وەك ڕاپۆرتەكە ئاشكرایكردووە.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی ڕەخنەی لە مامۆستایان هەیە

بابەتی دواتر

دەستبەسەر نیو تۆن تەقەمەنیدا گیرا کە دەویسترا بهێنرێتە عێراقەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share