سامانی ئێڵۆن مەسک 600 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بەپێی گۆڤاری فۆربێس، ئێڵۆن مەسک بووە یەکەم کەس لە جیهاندا، کە سامانەکەی 600 ملیار دۆلاری تێپەڕاند.

گۆڤارەکە هۆکاری بەرزبوونەوەی سامانەکەی مەسک دەگەڕێنێتەوە بۆ فرۆشتنی پشکەکانی کۆمپانیای سپەیس ئێکس بە چەندین بازرگان و وەبەرهێنەر، بۆیە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی سامانەکەی ئێڵۆن مەسک بە 600 ملیار دۆلار بخەمڵێندرێت، فۆربێس سامانی ئەو ملیاردێرەی بە نزیکەی 500 ملیار دۆلار خەمڵاندبوو.

هەروەها سامانی مەسک بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نزیکەی 12%ـی پشکەکانی لە کۆمپانیای تێسلا بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران: بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێشێلکردنی دەستوورە

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خەمی قووڵی…
Total
0
Share