حکومەتی سوریا: چەند مووشەکێکی ئیسرائیلمان خستەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی هێرشی ئیسرائیل لە نزیک دیمەشق، چەند مووشەکێکی ئەو وڵاتەیان خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگریی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “کاتژمێر 03:05 خولەکی بەرەبەیان، سوپای ئیسرائیل هەوڵیدا بە مووشەک هێرشبکاتەسەر ناوچەیەک لە (ڕیاق) لە نزیک دیمەشق، بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا مووشەکەکانی خستووەتە خوارەوە”.

لە بەرامبەردا ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، “سەرەڕای بەرگریی حکومەتی سوریا، بەڵام هێرشەکە زیانی بە شوێنی بەئامانجگیراو گەیاندووە”.

پێشتر ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندبوو، “حزبوڵڵای لوبنان لە نزیک دیمەشق بنکەی سەربازی دروستدەکات، لە کاتێکدا پێشتر ئەو شوێنە بۆ ڕاهێنانی سوپای سوریا بەکارهێنراوە، لەلایەن حزبوڵڵا و سوپای پاسدارانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌منستی: تاڵیبان چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به‌ كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌فغانستان كوشتووه‌

ڕێكخراوى لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی “ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ” ئاشكرایكرد، “چه‌كدارانى تاڵیبان چه‌ندین تاوانى كوشتنیان ده‌رهه‌ق به‌ كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌ی ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه‌”. له‌…
Total
0
Share