سەرۆکی سوریا هەڵات

سەرۆکی سوریا سوپای وڵاتەکەی بەجێهێشت و هەڵات.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا سوپای وڵاتەکەی بەجێهێشتووە و هەڵاتووە.

چەند سەرچاوەیەک باس لەوەدەکەن بەشار ئەسەد بەرەو ئێران رۆیشتووە، بەڵام نازاندرێت مەبەستی سەردانەکە کۆبونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە، یان دورکەوتنەوەیە لە مەترسییەکانی سوریا.

گرژی و ئاڵۆزیەکانی سوریا قۆناغێکی دیکەی تێپەڕاند، دوای ئەوەی نۆ رۆژە، پێکدادان و شەڕی بەردەوام لەنێوان سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان بوونی هەیە، سوپای وڵاتەکە لە چەندین شار و گوند پاشەکشێی کردووە و گروپە چەکدارەکانیش دوای کۆنتڕۆڵکردنی شارەکانی حەڵەب و حەمما، لەپێشڕەویی زیاتردان.

وڵاتانی ناوچەکەش بەتایبەت عێراق، ئوردن، لوبنان و ئێران، خۆیان بۆ پێشهاتە ناوخۆییەکانی سوریا ئامادەدەکەن، وەک ئامادەکارییەکیش ئوردن و لوبنان بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی جەنگەکە، سنوورەکانیان لەگەڵ سوریا داخست.

پێشوتریش عێراق سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتەکەدا داخست و هێزی سەرسنووری خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئێرانیش، ئاماژەی بەوەداوە ئامادەی هەموو جۆرە پاڵپشتییەکە بۆ وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق: هێرشەکانمان لە گەڕەکە کوردییەکان راگرت

هێزەکانی حکومەتی دیمەشق رایگەیاند، لە کاتژمێر 03:00ـوە، هێرشەکانیان لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب راگرتووە. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی حەلەب، سەر…
زیاتر ببینە

دەرعا.. بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو ژمارەیەك منداڵ بریندار بوون

سێ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو، برینداربوون. بەگوێرەی ئاژانسی سانای سوری، ئەمڕۆ شەممە…
Total
0
Share