عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سوریا داخست

بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی لەناوخۆی ئەو وڵاتە دروستبوون عێراق سەرجەم سنوورەکانی لەگەڵ سوریا داخست.

قەیس حەمداوی جێگری فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان رایگەیاند، عێراق سەرجەم سنوورەکانی لەگەڵ سوریا داخستووە و هێزە ئەمنییەکان پابەندن بە فەرمانەکانی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ پارێزگاریکردن لە عێراق.

وتیشی، هێزە ئەمنییەکان بە هەموو توانایەکیانەوە ئامادەن بۆ هەر ئەگەر و ئاڵنگارییەکی نوێ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share