ئێران داوا لە فیفا دەکات ئیسرائیل دووربخاتەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران داوا لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی “فیفا” دەکات، ئیسرائیل لە فیدراسیۆنەکە دووربخاتەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران لە ماڵپەڕی خۆیدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە فیفا کرد، ئیسرائیل بە تەواوی رابگرن و رێگری بکەن لە بەشداریکردنی لە هەموو چالاکییە پەیوەندیدارەکانی تۆپی پێ.

داواشدەکات، دەستبەجێ فیفا و رێکخراوەکانی تۆپی پێ رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە بەردەوامبوونی “تاوانەکانی ئیسرائیل” بگرنەبەر و خۆراک، دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ کەرتی غەززە دابینبکرێت.

بەپێی بەیاننامەکە، هۆکاری ئێران بۆ ئەم داوایە، هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆسەر کەرتی غەززە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ئەحمەد شـ.ـەرع: پێویستە هێزەکانی هـ.ـەسەدە و حکومەتی دیمەشق یەکبخرێن

ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئەنجامدا و و جەختی لە پێویستیی ئاگربەستی…
Total
0
Share