وەزارەتی دارایی بڕیاری لەبارەی “دەرماڵەی لەبری کەمئەندامی”ـەوە دا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دیاریکردنی دەرماڵەی “لەبری کەمئەندامی” بە ڕێژەی 50%ی مووچەی بنەڕەتی بەو مەرجەی لە 100 هەزار دینار تێنەپەڕێت.

لە بڕیارێکدا کە واژووی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانی لەسەرە هاتووە، پاڵپشت بە ماددەی (3/یەکەم /یەکەم-2)، لە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان ژمارە 2ی ساڵی 2020 بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (48) لە 2/12/2020، بڕیاردرا بە دیاریکردنی دەرماڵەی ” لەبری کەمئەندامی” بە ڕێژەی 50%ی مووچەی بنەڕەتی بە مەرجێک لە 100 هەزار دینار تێپەڕنەکات.

لە بڕیارەکەدا باس لەوە کراوە، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بەپێی ڕێژەی کەمئەندامی دەبێت لەلایەن لیژنەیەکی پزیشکیی تایبەتمەندەوە، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی دەبێت.

بەپێی بڕیارەکە، لە کاتی خانەنشینکردنیدا کەسی خاوەن پێداویستیی تایبەت بڕی 100 هەزار دیناری وەک هاوکاری بە شێوەی مانگانە بۆ دابیندەکرێت.

بڕیارەکە لە دوای بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان جێبەجێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک دەبێتە وەزیری پەروەردەی ئێران لە کاتێکدا خوێندنی زمانی نەتەوەکەی قەدەغەیە

کوردێکی خەڵکی ئیسلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، متمانەی پێدرا وەک وەزیری پەروەردەی ئێران دەستبەکاربێت، لەکاتێکدا لەو وڵاتە قەدەغەیە بە…
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لە دەباشان لەگەڵ سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری…
Total
0
Share