بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، بە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار، تۆڕی كارەبای 23 بازاڕ نۆژەنكراونەتەوە.
کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەندازیار عەتا حەسەن، لێپرسراوی بەشی پلان لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات رایگەیاند، بەمەبەستی رێگریكردن لە ههر رووداوێكی نەخوازراو، پاراستنی بازاڕەكان و بەخشینی سیمایەكی جوانتر، بەپێی پلانێكی تەكنیكیی هاوچەرخ، لە چەند ساڵی رابردوودا تۆڕی كارەبای زۆربەی بازاڕەكانی ناو سەنتەری شار نۆژەنكراونەتەوە.
وتیشی، “جگە لەوەی تۆڕی كارەبای نیشتمانیی بازاڕەكان نۆژەنكراوەتەوە، تۆڕی كارەبای مۆلیدەی بازاڕەكانیش جیاكرانەوە و رێكخرانەوە، هەموویان بەشێوەیەكی ئەندازهیی زۆر جوان خرانە ناو ترێنجەوە تا هیچ مەترسییەك دروستنەكەن و كەس نەتوانێت بە نایاسایی و بەدزییەوە كارەبا رابكێشێت”.
کارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، كۆی بودجەی نۆژەنكردنەوەی تۆڕی كارەبای ئەو بازاڕانەم زیاتر لە سێ ملیار دینار بووە.
بە وتەی عەتا حەسەن، لەئێستادا كار لە نۆژەنكردنەوەی تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكە دەكرێت، بەپێی بوونی بودجەی بەردەست، هەر بازاڕێك پێویست بێت تۆڕی كارەباكەی نۆژەندەكەینەوە.
ئهو بازاڕانهی نۆژهنكراونهتهوه بریتین لە :
– شەقامی كاوە.
– هەنگوین فرۆشەكان.
– بازاڕی شوشە.
– بازاڕی مەحوی.
– بازاڕی حەمەبەگ.
– شەقامی پیرەمێرد.
– بازاڕی سەراجەكان و حەوزە وشكەكە.
– دەوروبەری چایخانەی شەعب.
– بازاڕی راپەرین.
– شەقامی كاك ئەحمەدی شێخ.
– بازاڕی زێوەر.
– بازاڕی بەلەدیە كۆنەكە.
– بازاڕی دەبۆكە.
– قەیسەریی نەقیب و بازاڕی خەیاتەكان.
– بازاڕی حەوزە وشكەكە و سەوزەفرۆشەكان و مریشكفرۆش و قەسابەكان.
– مەزادخانەی خوارهوه.
– بازاڕی جەوازەكە (مۆبایل فرۆشەكان).
– بازاڕی گەوره (كۆنە فرۆشەكان).
– شەقامی مەولەوی.