وردەکاریی کوشتنی گەنجێک لە هەولێر

کەسوکاری “ئەحمەد لەتیف” ئەو گەنجەی شەوی ڕابردوو لە گوندێکی نزیک هەولێر کوژرا دەڵێن، بەهۆی ئەوەی کوڕەکەیان چووەتە خوازبێنی کچێک کوژراوە.

کەسوکاری گەنجە کوژراوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستا-یان ڕاگەیاند، “پێشتر ئەحمەد و کچێکی لایەنی بکوژ لە پەیمانگایەک یەکتریان ناسیوە، دواتر ئەحمەد چووەتە داوای کچەکە و خوازبێنی کردووە، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکەوە لە بەردەوامیدان بە پرۆسەکە پاشگەزبووەتەوە، ئەمە بووەتەهۆی ئەوەی کەسوکاری کچەکە هەڕەشە بکەن”.

بە وتەی کەسوکاری ئەحمەد، کەسوکاری کچەکە وتوویانە، “دەبێت لەسەر ئەو خوازبێنییە بەردەوامبن ئەگەرنا کوڕەکە دەکوژین”، ئەم هەڕەشەیە لەلایەن بنەماڵەی ئەحمەدەوە بەهەند وەرنەگیراوە و پێیان وابووە کارێکیان نەکردووە ببێتەهۆی کوشتنی كوڕەكەیان.

دوای بەردەوامیی هەڕەشەکان، کەسوکاری ئەو کچە چوونەتەسەر ماڵی ئەحمەد لەتیف و شەوی ڕابردوو بە سێ فیشەک کوشتوویانە.

پۆلیسی هەولێر لەبارەی ڕووداوەکەوە دەڵێت، “دوێنی کاتژمێر 10:30 خولەکی شەو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بە کوژرانی کەسێک لە گوندی عەلیاوە مەردان لە سنووری ناحیەی قوشتەپە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت هاوڵاتییەک بەناوی (ئەحمەد لەتیف) بە گولـلـە کوژراوە لە ناوماڵی خۆیدا، تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکیی دادی کراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ی گۆڕینی ساڵانسا و پێشبڕكێی ئۆتۆمبێله‌وه‌ هۆشداریی ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری له‌باره‌ی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی ساڵانساوه‌ ده‌دات و داواش له ‌هاوڵاتییان ده‌كات، وێنه‌ و…
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە رێگای لینکێکەوە ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی باڵای بەردەوامی…
Total
0
Share