جەیمس وێب گەیشتە خولگەكەی.. یەکەم وێنەی تۆمارکراوی لە مانگی تەمموزدا دەگات

تێلسکۆپی جەیمس وێب، کە لەلایەن ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسای ئەمریکییەوە ‏ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا، بۆ گەیشتن بە زانیاریی ورد لەبارەی سەرەتاكانی پێكهاتنی ‏گەردوون، دوێنێ دووشەممە تێلسکۆپەکە گەیشتە خولگەكەی، کە 1.6 ملیۆن کیلۆمەتر لە ‏زەوییەوە دوورە.‏

ئێستا تێلسکۆپی جەیمس وێب لە مانۆڕی ناردنی مووشەکەكانی کۆکەرەوەی زانیاریدایە، ‏بۆئەوەی بۆ کۆتاجار جێگیرببێت و دوای جێگیربوونی، خزمەتەکانی وێب بۆ مرۆڤایەتی ‏دەستپێدەکات.‏

تێلسکۆپەكە ئێستا گەیشتووەتە خاڵی کۆتایی لە خولگەکەیدا، کە بە خاڵی ‏LAGRAND2‎‏ ‏ناسراوە، گەیشتنیشی بەو خاڵە دوای مانگێکە لەڕەوانەکردنی.‏

وێب بۆ وەرگرتنی هاوسەنگیی تەواو لەماوەی نێوان خۆر و زەوی و جێگیربوونی، ‏پێویستی بە بڕێکی کەم لە وزە هەیە.‏

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لەزاری جۆنگ دۆرنینگ جێگری بەڕێوەبەری پرۆژەی جەیمس ‏وێب لە ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند، “هەموو هەنگاوەکان بەپێی ئەو سیناریۆیەی هەمانبووە ‏دڵخۆشکەرن، پێشبینیی ڕووداو و هەڵەی شۆکهێنەرمان دەکرد، بەڵام خۆشبەختانە تائێستا ‏هیچ هەڵەیەک ڕووینەداوە”.‏

جەیمس وێب لەتوانایدایە زانیاریی تیشکی سەبارەت بە چەند سەد ساڵێک دوای تەقینەوە ‏گەورەکەی گەردوون “‏BIG BANG‏” کۆبکاتەوە، کە دەکاتە 13.8 ملیار ساڵی ڕابردوو. ‏

دەتوانێت گەلە ئەستێرە سەرەتاییەکانی دوای تەقینەوە گەورەکە ئاشکرابکات، هەروەها ئەو ‏تەنانەی لە زەوییەوە نزیکن و لە کۆمەڵەی خۆردان، ئاشکرادەکات. ‏

وێب لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دیزاینکراوە و لە نەوەدەکاندا پەرەی پێدراوە، لە ‏‏25ی 12ی 2021دا ئاژانسی ناسا لە لە بنكەی کۆرۆ لە ئاژانسی ‏ئاسمانیی ئەوروپاوە لە ‏‏“گوایانا”ی فەرەنسیەوە، كە دەكەوێتە ئەمریكای باشوور، بەرەو بۆشایی ئاسمان ‏ڕەوانەیکرد.‏

بابەتی پێشتر

مەسەدە: بەبوونی تورکیا ئەرکی ڕاگرتنی چەکدارانی داعش ئاسان نییە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسە سیاسی و سەربازییەكانی ئیمارات كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share