کاتژمێرە نوێیەکانی Galaxy چ تایبەتمەندییەکیان هەیە؟

هەندێک لە پێگەکان چەند زانیارییەکیان لەبارەی ئەو کاتژمێرە نوێیانەی سامسۆنگەوە دزەپێکردووە کە ناویان Galaxy Watchە و لەمساڵدا کۆمپانیاکە دەیانخاتە بەردەست.

یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکان کاتژمێرە نوێیەکانی سامسۆنگ پێوانی پلەی گەرمیی جەستە دەبێت، بۆ ئەمەش کۆمپانیاکە چەند هەستکەر(سێنسەر)ێکی نوێی پەرەپێداوە کە بە گەرمای کەشوهەوا کاریگەر نابێت و لە کاتی وەرزشکردنیشدا زانیاریی ورد دەخاتەڕوو.

هەروەها ئەم کاتژمێرە نوێیە بە پاترییەکەوە دێت تواناکەی 572 میلی ئەمپێر بێت، واتە 60% زیاتر لەو کاتژمێرانەی ئێستای Galaxy Watch.

کاتژمێرە نوێیەکانی Galaxy Watch 5 ڕوونما(شاشە)یەکی گەورەتریان دەبێت و چێوەکانیشیان باریکتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەیمس وێب تۆماریکردووە ..ناسا دوورترین وێنەی تۆمارکراوی گەردوون بڵاودەکاتەوە

سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئاشکرایکرد، لە مانگی تەمموزدا دوورترین وێنەی تۆمارکراوی گەردوون بڵاودەکەنەوە، وێنەکە لەلایەن تێلسکۆپی…
Total
0
Share