دابەشکردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، ڕۆژانی سێشەممە و ‏چوارشەممە 25 و 26ى ئەم مانگە نه‌وت له‌ سنوورى مه‌ڵبه‌ندى حه‌وت له ‌ناو شارى ‏سلێمانى دابه‌شدەکرێت و بۆ هه‌ر خێزانێك بڕى 200 ليتر به‌نرخى 90 نه‌وت هه‌زار دينار ‏دەدرێت.‏

مەڵبەندی حەوتی ناو شاری سلێمانی، كە بڕیارە نەوت وەرگرن، ساڵی ڕابردووش نەوتیان ‏وەرنەگرتووە، بۆیە لە ماوەی دوو زستاندا ئەوە یەكەم جارە نەوتی سپیی حكومی ‏وەردەگرن.‏

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ئاشکرایکرد، ‏دابەشکردنی نەوتی ‏سپی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەستپێدەکاتەوە و بۆ هەر ‏ناوچەیەکیش بەنزینخانەیەك ‏دیاریكراوە بۆ دابەشكردنی نەوتەكە. ‏

پێشتر یەك بەرمیل نەوت بە 55 هەزار دینار بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرا، بەڵام ‏ئەو ‏نەوتەی ئێستا دابەشدەكرێت لە عێراقەوە هاوردەكراوە و نرخی گواستنەوەی چووەتە ‏سەر ‏و بە 90 هەزار دینار دەدرێتە هاوڵاتییان.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: خزمەتكردنی خەڵكی سلێمانی بە ئەركی خۆمان دەزانین و باشتركردنی گوزەرانیان كاری لەپێشینەمانە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی خەڵكی سلێمانی بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی یەكێتی سەرباری…
Total
0
Share